
ئاڤا نیوز
ئەمریکا سزای بەسەر زیاتر لە 10 دامەزراوە و کەشتییدا سەپاند کە لە گواستنەوەی نەوتی ئێران و دابینکردنی پارە بۆ حوسییەکانی یەمەن تێوەگلاون.
چیرۆکی سەرەکی: سزاکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سەپێنراون، ئامانج لەم سزایانە وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ دەکات بۆ ئەوەیە ئێران نەتوانێت "چالاکییە پیسەکانی" حوسییەکان پارەدار بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی سزاکانەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "تاوەکو ئەو کاتەی ئێران بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی سەرچاوە نەوتییەکانی بۆ پارەدارکردنی هێرشەکان بۆ سەر هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئەمریکا و پشتیوانیکردن لە تیرۆر لە سەرتاسەری جیهان و نانەوەی ناسەقامگیری، ئەمریکاش لە بەکارهێنانی هەموو میکانیزمە بەردەستەکان بۆ لێپێچینەوە لەو ڕژێمە بەردەوام دەبێت."
لەلایەکی دیکە: هاوکات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بە سەر 12 کەس و دامەزراوە، لە ناویشیاندا سەرۆکی بانکی ناوەندیی یەمەن لە سەنعا سەپاند؛ ئەمەش لەبەر ڕۆڵیان لە سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنی چەک و گوێزانەوەی نەوتی ئێران لە بەرژەوەندیی حوسییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە





