
ئاڵای داعش بە دەستی چەکدارێکی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەدا
ئاڤا نیوز
لەسەر باڵەخانەی قوتابخانەیەكی گوندی خالیدی سەر بە قەزای داقووق، ئاڵای داعش هەڵدەكرێت و هێزە ئەمنییەكانیش گوندەكە گەمارۆ دەدەن.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆكان جاف، پەیامنێری ئاڤا لە كەركووك، ڕایگەیاند: کەسانی نەناسراو ئاڵای داعشیان لە سەر باڵەخانەی قوتابخانەی گوندی خالیدی سەر بە قەزای داقوق هەڵکردووە و هێزە ئەمنییەکانیش بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ئاڵاكەیان هەڵكردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی داقوق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شەوی رابردوو کەسانی نەناسرا ئاڵای داعشیان لەسەر قوتابخانەی گوندەکە هەڵکردووە، دوای ئەوەی لە لایەن هاووڵاتیانەوە هێزە ئەمنییەکان ئاگادار کرانەوە، هێزێکی ئەمنی گوندەکەیان گەمارۆداوە و بەدوای ئەنجامدەرانی ئەو کارەدا گەران، بەڵام تائیستا کەس دەستگیر نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردووش ڕووداوێكی هاوشێوەی ئەوەی داقووق هەبوو و لە قوتابخانەیەكی ناوچەی دنادیشی قەزای حەویجە ئاڵای داعش هەڵكرا و پاشان هێزە ئەمنییەكان شەش كەسیان بە تۆمەتی كارەكە دەستگیر كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






