
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەو فەرمانبەرانەی کێشەی یەکسانکردنی بڕوانامە و بەستنی دەرماڵەیان هەیە، داوای چارەسەرکردنی گرفتەکەیان دەکەن، وەزارەتی پەروەردەش لەوبارەیەوە دەڵێت: "بڕوانامەکانیان بۆ یەکسان دەکەین".
وێنە گەورەکە: لە ڕێگەی ئاڤاوە زیاتر لە 100 فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی پەروەردە، کە چەند ساڵێکە خوێندنیان تەواو کردووە، کەچی نە دەرماڵەیان بۆ بەستراوە و نە بڕوانامەیان بۆ یەکسان کراوە، داوای چارەسەرکردنی گرفتەکانیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەمەد خز، یەکێکە لە فەرمانبەرەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە کە ساڵی 2019 پەیمانگای ئینگلیزی لە ڕانیە تەواو کردووە، تاوەکو ئێستا بڕوانامەکەی بۆ یەکسان نەکراوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرەتا بیانووی ئەوەیان هەبوو کە پارە نییە، بۆیە بڕوانامەمان بۆ یەکسان ناکەن، دواتر وتیان تەمەنتان بەسەرچووە، لە کاتێکدا 15 ساڵی دیکە ئێمە خانەنشین دەبین، بەسەرچوونی تەمەن واتای چییە؟
لەلایەکی دیکەوە: د. یوسف حەمەد مەولوود، بەڕێوەبەری فێرکردنی بنەڕەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باخچەی منداڵان و فێرکردنی بنەڕەتی لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەگەر ئەو فەرمانبەرانەی خوێندنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەواو کردووە، خوێندنەکانیان پێچەوانەی دەوامی فەرمی خۆیان بووبێت، ئێمە تەعدیلی بڕوانامەیان بۆ دەکەین و دەیانکەین بە مامۆستا".
بەرپرسەکەی وەزارەتی پەروەردە داوا دەکات بە لیست ناو و زانیاریی بەش و زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی بە مامۆستا دایان بنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





