
دیمەنی هێرشێکی حووسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییەکی ئەمریکا لە دەریای سوور، وێنە ئەرشیف
ئاڤا نیوز
حووسییەکانی یەمەن هۆشداری دەدەنە ئەمریکا، ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر یەمەن بەردەوام بێت، ئەوانیش بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
وێنە گەورەکە: حووسییەکانی یەمەن بەمەبەستی پشتگیریکردنی غەززە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لە دەریای سوور، ئەمریکا و ئیسرائیلیش بە هەڕەشەیەکی جیهانی پێناسەیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەمەد عەلی حووسی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی حووسییەکان ڕایگەیاند: "ئەگەر دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و یەمەن ڕانەوەستێنرێن، ئەوا لە بەرامبەردا ئامانجە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج و تەنانەت چەکدارەکانمان لەوبارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە".
ئەمەش بزانە: لە چەند ڕۆژی رابردوودا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ھەڕەشەیان کردبوو کە گورزی تووندتر لە حووسییەکان دەوەشێنن، ئەوەش لە وەڵامی ئەو مووشەکانەی کە لەلایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی قووڵایی خاکی ئیسرائیل دەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






