عێراق بە فڕۆکەی ئێف 16 پێگەکانی داعش لە کەرکووک و سەڵاحەدین دەکاتە ئامانج
- عێراق
- 2024-12-26

فڕۆکەی ئێف 16
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بەئامانجگرتنی ژمارەیەک مۆڵگەی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدین ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، سەرجەم چەکدارەکان کوژراون.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە داعش لە ساڵی 2017ـەوە کۆتاییهاتنی داعش وەکو ڕێکخراوێک ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە ماون و هەندێکجار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی عێراق بەئامانج دەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە دوو ڕاگەیێنراوی جیادا ڕایگەیاند: لە ناوچەی وادی شای کە دەکەوێتە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و زنجیرە چیای حەمرین کە دەکەوێتە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، ژمارەیەک مۆڵگەی داعش بە فڕۆکەی ئێف 16 بۆردوومان کراون.
لە ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانیش هەموو ئەندامانی داعش کە لەناو مۆڵگەکاندا بوون کوژراون، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختیش لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان دژی داعش دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






