
منداڵێکی تازەلەدایکبوو لە نەخۆشخانەیەک
ئاڤا نیوز
بەپێی داتای نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر لەسەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 17 هەزار منداڵ لەدایکبوون بەراورد بەساڵی 2023 ڕێژەکەی کەمترە.
وێنە گەورەکە: لە 01-01-2024 تاوەکو 25-12-2024، لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر 16 هەزار و 716 منداڵ لەدایکبوون و لە %36ـیان لەدایکبوونیان بەشێوازی سرووشتی بووە، بەپێی داتاکانیش ڕەگەزی نێر 474 منداڵی زیاترە لە ڕەگەزی مێ.
لێدوانی فەرمی: شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەراورد بە ساڵی 2023 دوو هەزار و 346 منداڵ کەمتر لەدایکبوون، ساڵی ڕابردوو 19 هەزار و 62 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لەدایکبوون، کە ئەمیشیان بەراورد بە ساڵی 2022 کەمترە و لەو ساڵەدا زیاتر لە 20 هەزار منداڵ لەدایکبوون".
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتای نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 16 هەزار و 716 منداڵ لەدایکبوون کە بەم شێوەیە پۆلێن بوون:-
منداڵبوون بە سرووشتی: 10،595
منداڵبوون بە نەشتەرگەری: 6،121
ڕەگەزی نێر: 8،595
ڕەگەزی مێ: 8،121
منداڵی دووانە: 454
منداڵی سیانە: 21
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






