ئاڤا نیوز
تا ئێستا ئەوەت ئەزموون كردووە، تەنێك لەنێو گۆمە ئاوێك لابدەیت لە بەشێكی كورتی چركەدا، شێوەی ئەو تەنەی لاتبردووە بەسەر ئاوەكەوە دەمێنێت. زاناكان ئەم دیاردەیە بەوە دەناسێنن كە ئاو خاوەنی بیرەوەرییەوە و بۆ ساتێك وێنە و شێوەی ئەو تەنانە خەزن دەكات كە لە خۆی گرتوون.
وێنە گەورەكە: ئاو بە یەكێك لە نهێنیە گەورە و سەرنجڕاكێشەكانی بوون و گەردوون دادەنرێت، لە زانست هەموو لوغزەكانی ئەو پێكهاتە سەرەكییەی سروشت نەزاندراوە، لە ئایینی و بابەتە میتافیزییەكانیش، ئاو جۆرێك پیرۆزی هەیە و وەك ماددەیەكی ڕووحلەبەر وێنا دەكرێت.
زانست چی دەڵێت لە بارەی بیرەوەری ئاو:
توێژینەوە زانستییەكان ئەوەیان سەلماندووە كە ئاو جگە لەوەی بەئاگایی هەیە، تەنانەت بیرەوەریشی هەیە و دەتوانێت بۆ ساتێكی كورت شێوە و وێنەی ئەو شتانە لەنێو خۆیدا بهێڵێتەوە كە بە ئاو داپۆشراون و لەڕێگەی كامێرای تۆماركردنی خێرا توانراوە شێوەی تەنەكان دوای لابردنیان بەخێراییەكی زۆر، وێنە بگیرێت كە لەنێو ئاو شێوەكەی ماوەتەوە.
لایەنی سەرنجڕاكێشی بابەتەكە لەوەدایە ئاو كە دۆخی شلیی هەیە و بە هیچ جۆرێك توانای نیشاندانی شێوەی تەنەكانی نییە، بەڵام لەڕێگەی تاقیكردنەوەی وێنەگرتنەوە زانراوە كە ئاو دەتوانێت شێوەی هەموو جۆرە تەنێك لەخۆیدا بۆ ساتێكی زۆر كورت خەزن بكات.
سەرچاوەی پشتڕاستكەرەوە:
زانایانی بواری بلووری، بەتایبەتیش هەریەك لە زانایانی ناوداری جیهان، ئیمۆتۆ و ڤیدا، دیاردەی بیرەوەریی ئاو پشتڕاست دەكەنەوە و دەڵێن، ئاو شێوەی تەنەكان لە میمۆری خۆی هەڵدەگرێت و پاش نەمانی تەنەكەش شێوەكەی پیشان دەداتەوە وەك ئەوەی لەشوێنی خۆی مابێت.
تاقیكردنەوەیەكی ئاسان:
دەفرێكی پڕ لە ئاو لەنێو فرێزەری ساردكەرەوەكەت دابنێ تا دەیبەستێت، ئینجا تەنێك لەسەر ڕووی سەرەوەی دەفرەكە دابنێ و پاشان بەخێراییەكی زۆر لایبدە، دەبینیت بۆ چەند چركەیەك شێوەی تەنەكە لەسەر ڕووی دەفرە بەستووەكە هە ردەمێنێت.
ئاو بە وشە و دەربڕینەكان کاریگەر دەبێت
تەنانەت زاناكان تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەوەش كردووە كە ئاو كاریگەر دەبێت بە وشە و دەربڕینەكان؛ بۆ ئەمەش دوو دەفری پڕ لە ئاویان هێناوە و وشەی ئەرێنی و سەرسامكەریان لەسەر دەفرێك خوێندووە و لەسەر دەفرەكەی دیكە وشەی سەرزەنشت و نابەجێیان خوێندووە و بۆ چەند ڕۆژێك ئەوە دووبارەكراوەتەوە، دەركەوتووە ئەو ئاوەی وشە و ئاخاوتنی ئەرێنی لەسەر خوێندراوە ڕەنگ و تامەكەی جیاواز بووە بەراورد بەو ئاوەی كە وشەی نەرێنی و سەرزەنشتی لەسەر وتراوە.
ئەوەش بزانە: زانایان ئەوەشیان سەلماندووە، ئاو بەگوێرەی لەرەلەری كات و شوێنی دیاریكراو شێوە و ڕووخساری خۆی دەگۆڕێت، تەنانەت لە بابەتی بیرەوەریش نەك هەر شێوەی تەنەكانی ناوی خەزن دەكات، بەڵكو شیكاریشیان بۆ دەكات.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەبارەی ئاوەوە چی دەڵێت؟
لە قورئانی پیرۆز لە ئایەتی "وجعلنا من الماء كل شيء حي" هاتووە، بەواتای -هەموو شتێكی زیندوومان لە ئاو دروستكردووە، دەربڕینێكی ئاشكرا و ڕوونە كە ئاو زیاتر لەوەیە كە وەك دۆخێكی شلیی ماددە وەسف بكرێت.
لە گۆشەیەكی دیكەوە: بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە باوەڕیان بە بیرۆكەی تیۆری پیلانگێڕی هەیە دەڵێن، بەكارهێنان و دانانی هەندێك وێنە و دەستەواژەی خراپەكاری لەسەر بوتڵی خواردنەوە گازییەكان بێ هۆكار نییە و مەبەستیانە لەڕێگەی ئەو وشە و دەستەواژە و وێنانەوە كاریگەری لەسەر پێكهاتەی ئاوەكە بكەن و سەرەنجام هەموو ئەوانەی دەیخۆنەوە، پێی كاریگەر بن و بە سەرچاوەی جۆرەها نەخۆشی سەردەمی ئێستای دەزانن كە پێشتر ئەمجۆرە نەخۆشییانە بەمشێوەیە بەربڵاو نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بەنداوەكان: ئەمساڵ دوو ئەوەندی پارساڵ ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكان
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 27 کانوونی دووەم
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
- ژینگە
- 26 کانوونی دووەم
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






