
ئاڵای ئیسرائیل و دەستەی تەحریرولشام
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل ترس و نیگەرانی بەرامبەر بە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا بۆ دروستبووە، سەرەڕای پێشوازی حکومەتی وڵاتان بۆ ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە و سیاسەتەکانی، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئیدارە نوێیەکە و بە 'مافیای تیرۆریستان' ناوزەندی دەکات.
وێنە گەورەکە: لەدوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8ی دیسەمبەرەوە، دەستەی تەحریرولشام حکومەتێکی نوێی پێکهێناوە، وڵاتانی جیهان و ناوچەکە گەڕی سەردانی دیبلۆماسیان بۆ ئەو وڵاتە دەستپێکردووە دەیانەوێت پەیوەندیی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە دروستبکەن، بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل نیگەرانە لەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەربارەی ئیدارەی نوێی سووریا دەڵێت: مافیای تیرۆریست لە ئیدلب بوو و ئێستاش کۆنتڕۆڵی دیمەشقی کردووە.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆنتڕۆڵ کردنی دیمەشق و ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنەوە، سوپای ئیسرائیل لە خاڵە سنوورییەکانی لەگەڵ سووریا پێشڕەویی کرد و چەندین شار و ناوچەی شارۆچکەی کۆنتڕۆڵ کرد و بە چڕی دەیان شوێنی مووشەکباران کرد لەوانەش دیمەشقی پایتەخت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت





