
دوورگەی ئیمرالی
ئاڤا نیوز
کەمێک لەمەوبەر هەریەک لە سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەروین بوڵدان پەرلەمانتارانی دەم پارتی سەردانی گرتووخانەی ئیمرالییان کرد و ئێستا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە کۆبوونەوەدان، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی دادی تورکیا ڕێگەپێدانی بۆ چاوپێکەوتنی نێوان بەرپرسانی دەم پارتی و ئۆجەلان دەرکرد.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا داوای کرد سەرکردەکانی دەم پارتی و ئۆجەلان یەک ببینن، بۆ ئەوەی ڕای ئۆجەلان بزانرێت لەسەر پرسی ئاشتی لە تورکیا و داوکارییەکەی باخچەلی بە " ئازادکردنی ئۆجەلان لە بەرامبەر ئەوەی ئۆجەلان بێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕابگەیێنێت".
لێدوانی فەرمی: عومەر فاروق گارگەرلیئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پڕۆسەی ئاشتەوایی نێوان تورک و کورد، ئەنجامی کۆبوونەوەکە کاریگەری لەسەر دۆخی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت، ئێمە هیوامان بەوە هەیە کە ئەنجامی کۆبوونەوەکە باش دەبێت.
گارگەرلیئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی گووتیشی: ئۆجەلان سەرکردەیەکی کاریگەری پەکەکەیە، بڕیارەکانی ئەو کاریگەریەکی گەورە لەسەر پڕۆسەکە دروست دەکات، هەوڵەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوام دەبێت، هەوڵەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە هیوا بەخشن.
لەلایەکی دیکەوە: حەسەن ئۆزگونوش، پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتی و سیاسەتمەداری تورکیا دەڵێت: حکومەتی تورکیا دەزانێت پرسی کورد بە جیهانی بووە و ئیتر بووە بە پرسی ئەمریکا و فەرەنسا و ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە بەم هەنگاوە وای نیشان دەدات کە سوورە لەسەر چارەسەری پرسی کورد.
قووڵتر: ماوەکانی ڕابردوو، عومەر ئۆجەڵان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان دوای نزیکەی سێ ساڵ لە قەدەغەی چاوپێکەوتن سەردانی ئۆجەلانی کرد، دوای کۆبوونەوەکە لەسەر بڕیاری وەزارەتی دادی تورکیا جارێکی دیکە بڕیاری قەدەغەی چاوپێکەوتن بۆ ئۆجەلان دەرچوو، بەڵام دواتر لەسەر داوای باخچەلی لە 26-11-2024 سەرکردەکانی دەم پارتی، سەردانی وەزارەتی دادی تورکیایان کرد بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەڵان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکەوێت. لە 27-12 وەزارەتی داد ڕێگەیدا بەرپرسانی دەم پارتی چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕێ دەکرێت ئەو شاندەی وەڵامی ئۆجەلان بۆ پێشنیازەکەی باخچەلی و پرسی ئاشتەوایی کورد بێننەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دۆخی کورد لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






