ئۆجەلان: ئامادەم بۆ هەنگاونان بەرەو پرۆسەی چارەسەریی ئاشتی نێوان تورک و کورد
- هەواڵ
- 29 کانوونی یەکەم

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ڕۆژی 22-10-2024، داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد کە "بێتە پەرلەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات و بڵێت تیرۆر بە تەواوی کۆتاییهاتووە و رێکخراوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەڵامی ئۆجەلان لەسەر پێشنیازەکەی باخچەلی بەم شێوەیە بووە:
- لە نێو ئەو تاریکییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە هەنگاو بەرەو سیناریۆی ئەرێنی بنرێت.
-من خاوەن بڕیار و ئیرادەم بۆ بەشداریکردنی ئەرێنی پێویست لە پێشنیازە نوێیەکەی باخچەلی و ئەردۆغان.
-من ئامادەم بۆ ئەوەی هەنگاوی ئەرێنی بنێم بۆ پێشنیازی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، بە بێ جیاوازیی پارتە سیاسییەکان و حیساباتی سیاسی، ئەوانەی بەشدارن لە دەوڵەت و ئەوانەشی بەشدار نین.
- سەردەمەکە بۆ تورکیا و ناوچەکە، سەردەمی برایەتی ئاشتەوایی و دیموکراسییە.
- زەمینەی چارەسەرکردنی کێشە گرنگەکان لە پەرلەمانی تورکیایە.
-بەهێزکردنەوەی برایەتی تورک و کورد بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.
-هەموو هەوڵەکانمان لەپێناو گەیشتنە بە چارەسەری دیموکراسی بۆ خەڵک و ناوچەکە.
- هەروەها بەشداری و پێشنیازەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەنرخن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن لە کارەکاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەم پارتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئۆجەلان تەندروستی و مۆڕاڵی زۆر باشە و خواستی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە پێش هەمووشتێکەوەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت






