
ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ لە بەغدا، ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، باس لە سزادانی ئەو کەسانە دەکات کە لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا تەقە دەکەن و دەبنە هۆی دروستکردنی ئاژاوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەمەبەستی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکانی عێراق ڕێکدەخرێت و خەڵکێکی زۆر ڕوو لەو شوێنانە دەکەن، بۆ دابیکردنی سەلامەتی و ئاسایشیش وەزارەتی ناوخۆ چەندین ڕێککاری ئەمنی بۆ شەوی سەری ساڵ جێبەجێ دەکات.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- پلانێکی تۆکمە بۆ سەرجەم کەرتەکان ئامادە کراوە، هێزێکی زۆری ئاسایش و پۆلیس لە شەوی سەری ساڵ بڵاوەی پێدەکرێت، لێپرسینەوەی تووند بەرامبەر هەر کەسێک دەکەین کە پێشێلی ڕەوشتی گشتیی بکات، هاوکات ئاسایشی سەرجەم چالاکییەکان و شوێنەکانی ئاهەنگگێڕان دابین دەکەین.
- ڕێگری لە تەقەکردن دەکەین و لێپرسینەوە لەگەڵ تەقەکەرانیش دەکەین.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند، پلانێکی گشتگیریان بۆ پاراستنی هاوولاتییان و موڵکیان لەمەترسییەکانی خراپ بەکارهێنانی یاریە ئاگرینەکان و ئاگرکەوتنەوەکان بەتایبەتی لەناوچە نیشتەجێبووەکان و بازاڕە بازرگانییەکاندا داڕشتووە.
لێدوانی فەرمی: لیوا موحسین کازم، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانی ڕاگەیاند، ئەو پلانەی بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دانراوە، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگاکان دەگرێتەوە.
- بەپێی پلانەکە ڕێوشوێنەکان لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کاتژمێر 12ی شەو دەگاتە لووتکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شەقام و ناوچەکانی نیشتەجێبوون بڵاوەیان پێدەکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هەمووان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






