
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشکرای کردووە، سوودانی ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە. دوای ئێرانیش سەردانی قەتەر دەکات.
وێنە گەورەکە: سوودانی لە سێ هەفتەی ڕابردوودا و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەردانی چەند وڵاتێکی دراوسێی کردووە و لە دوایین گەشتی ئەمساڵی ڕۆژی سێشەممە دەگاتە ئێران و مەلەفی سووریا یەكێک دەبێت لە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی تاران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەکە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە ئێران بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە. دواتر سەردانی قەتەر دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە، لەوانەش میر محەممەد بن تەمیم ئال سانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەندین سەردانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە کردووە، لەوانەش ئوردن و سعوودیە، ئامانجی سەردانەکانیشی بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاسایش و چەند پرسێکی دیکەی تایبەت بە ناوچەکە بووە.
ئەمەش بزانە: لە 11-09-2024 مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە عێراق و سەردانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، نەجەف، کەربەلا و بەسرەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێـمی کوردستان کۆبووەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






