ئاڤا نیوز
بەشێک لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان ساختەکاری لە بەنزیندا دەکەن و فێربوون بەنزینی نۆرماڵ کە لیتری بە بە 820 دینار لە کۆمپانیاکانی لاناز و کاری دەکڕینەوە، لەگەڵ نەوت، ئاو، ماددەی میتانۆ و چەند ماددەیەکی تر تێکەڵی دەکەن کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن بۆ ئەوەی ئۆکتانەکەی بەرز ببێتەوە و لیتری بە 750 دینار دەیفرۆشن.
وێنە گەورەکە: خراپی کوالێتی بەنزین بەشێکی زۆر لە شۆفێرانی هەرێمی کوردستانی نیگەران کردووە و بووەتە هۆی پەککەوتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، ئاڤا میدیاش وەکو پیشەی سەرەکی بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو ئاستەنگیانە دەکات کە دەبێتە هۆی نیگەران لای هاونیشتمانیان.
لێدوانی فەرمییەکان: ئەحمەد جەمال، نوێنەری بەنزینخانەکانی دهۆک بە ئاڤای گوت، "ئەو بەنزینخانانە یەک و دووان و سییان نین، بازاڕیان بۆ بەنزینخانەکان نەهێشتووەتەوە، چونکە نرخەکەیان 100 دینار لە بازاڕ هەرزانترە، ئەو بڕە جیاوازەش لە هەر لیترێک زۆرە."
سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لە کوردستان تەنیا محەسەنی لانازمان هەیە، بەنزینی سوپەر بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە هاوردە ناکرێت."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە بەنزینخانەکانی هەولێر و سلێمانی، بەنزینی سووپەر و محەسەن بە نرخی گرانتر دەفرۆشن، بەڵام ئەو بەنزینەی بەناوی ئەو دوو جۆرەوە دەفرۆشێت ئەسڵیان نییە بەڵکو هەر نۆرماڵە و تێکەڵ بە ماددەی تر دەکرێت و بە بەرگێکی نوێوە دەخرێتە ڕوو.
زانیاریی زیاتر: ماوەی دوو ساڵە بەنزینی هاوردەکراو نەماوە، تەنها بەنزینی نۆرماڵی کار و لاناز بە بەنزینخانەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت.
_ بەنزینی سووپەر گەر لە تورکیاوە هاوردە بکرێت نرخەکەی هەزار و 500 دینارە، بە خەرجی گواستنەوە و گومرگەوە دەگاتە دوو هەزار دینار.
_ بەنزینی کوالێتی بەرزی محەسەن ئۆکتانی سەروو 93یە، سووپەر ئۆکتانی 95 بۆ سەرەوەیە و هیچ پاڵاوگەیەک ناوخۆ نییە بەنزینی سوپەر بەرهەم بهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی






