
بەندەری ئوم قەسر
ئاڤا نیوز
پەیوەست بە چاکسازی کارگێڕی و دارایی، حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە سەری ساڵەوە لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 31-12-2024، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گومرگ و دەروازە سنووریەکان بەڕێوەچوو، تێیدا ڕێکارەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و سیستەمی گومرگی تاوتوێ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، تەواوبوونی ژێرخانی پێویست بۆ بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە نوێترین تەکنەلۆژیا ڕاگەیێەنرا، لەگەڵ دەستپێکردنی بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ ئاسانکردنی هاتنە ناوەوەی کەلوپەل بۆ دەروازە سنوورییەکان و چاودێریکردنیان بەشێوەیەکی ناوەندی.
- ڕێککەوتن کرا لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی جیهانی ئەسیکودا بۆ ئەلیکترۆنیکردنی پرۆسە گومرگییەکان لە 1ـی کانوونی دووەمی 2025"ـەوە کە بە خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی پتەوکراوە.
- ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆماتیکی لە وەزارەت و دامەزراوەکان، لەوانە پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و دابینکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی شەفافییەت و لێپرسینەوە و ئاسانکردنی ڕێوشوێن و خزمەتگوزاریەکان، و کەمکردنەوەی بەربەستە بیرۆکراتیەکان لەگەڵ دامەزراندنی حوکمڕانی باش و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






