
عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لە كۆڕبەندی ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە نەجەف
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ڕەوتی حیكمە دووپاتی دەكاتەوە، درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ ساڵێك، پێویستییەكی هەنووكەییە و قۆناغی ئێستا بواری هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان نادات.
وێنە گەورەكە: ڕێككەوتی 07-01-2025، تەمەنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆتایی دێت، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمساڵ گرنگترین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەكان كۆكن لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆن بە مەبەستی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكە.
لێدوانی فەرمی: لەمیانی پێشەشكردنی وتارێك لە كۆڕبەندی ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ كە لە شاری نەجەف بەڕێوە چوو، عەممار حەكیم ـ سەرۆكی ڕەوتی حیكمە، ڕایگەیاند، دۆخی عێراق لە زۆر ڕووەوە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخەكە ڕێگە بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان نادات و باشترین چارەسەر ئەوەیە؛ پەرلەمان تەمەنی ئێستای ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بۆ ساڵێك درێژ بكاتەوە تا سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئایندەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكات.
لەلایەكی دیكەوە: ئەحمەد مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی گوتووە، دانیشتنەكەی ڕۆژی یەكشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ درێژكردنەوەی ماوەی كارەكانی كۆمیسیۆنە تا سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمان بكات كە بڕیارە لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






