
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و عەممار حەکیم
ئاڤا نیوز
سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی پشتڕاستی دەکاتەوە کە زانیاری لەسەر بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەبەردەستدایە.
وێنە گەورەکە: لەسەر چالاکییە سەربازییەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق وەک پاڵپشتی لە حیزبوڵڵا و حەماس دژ بە ئیسرائیل، عێراق چەندین پەیامی هەڕەشەی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتووە ئەگەر بێت و سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دانەنرێت و چەک تەنیا لە دەست هێزەکانی دەوڵەت نەبێت، ئەوا لەو گرووپانە دەدرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عهممار حهكیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی ڕایگەیاند: مەبەست لە سنووردارکردنی چەک لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەم دواییەی مەرجەعیەت، چەکی دەست گرووپەکانە. ڕەنگە بەپێی ئەوەی لە ئیدارەی ئەمریکاوە دەستمان دەکەوێت، بکرێنە ئامانج.
بە گوتەی حەکیم، زانیاری لەسەر بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەبەردەستدایە. بەڵام ئیدارەی ترەمپ "نیازی نییە ڕژێمی ئێران بڕووخێنێت یان سیستەمی سیاسی عێراق بکاتە ئامانج."
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتریش مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو گوشارەکانی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






