
ناردنی چەک لە ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل، وێنە: the cradle
ئاڤا نیوز
ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە لە ڕێککەوتنێک بۆ فرۆشتنی چەک بە بەهای هەشت ملیار دۆلار بە ئیسرائیل، ئەمەش وەک کۆتا ڕێککەوتنی پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی ئەکسیوس ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن دوایین ڕێککەوتن بۆ فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل بە بڕی هەشت ملیار دۆلار واژۆ دەکات کە پێکدێت لە چەندین مووشەکی پێشکەوتوو و چەندین چەک و تەقەمەنی. بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی وەرنەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وڵاتانی دیکە ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ئەو چەکانەی بە ئیسرائیل دەفرۆشێت ئەو وڵاتە بۆ کۆمەڵکوژی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە بەکاریدەهێنێت بەڵام ئەمریکا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.
باکگراوند: ئەمریکا گەورەترین هاوپەیمانی ئیسرائیلە لە شەڕی دژی غەززە بۆ دابینکردنی چەک و تەقەمەنی، بەو پێیەی لە ئۆکتۆبەری 2023ەوە هەزاران تۆن چەک و تەقەمەنی لە ڕێگەی ئاسمانی و دەریاییەوە بۆ دابینکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






