
عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێک داوای لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات لەسەر ڕادەستکردنەوەی سەلمان خالیدی، چالاکوانی سیاسیی کوێتی لەلایەن عێراقەوە.
وێنە گەورەکە: کاردانەوەکان لەسەر ڕادەستکردنەوەی سەلمان خالیدی، چالاکوانی سیاسیی کوێتی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بە دەسەڵاتدارانی کوێت بەردەوامە و لەسەر ئەو کارەش داوایەکی پەرلەمانی کراوە بۆ لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆی عێراق.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە و واژۆی نیسان زایر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقون، سەر بە قەیس غەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەقی بەسەرەوەیە و ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کردووە، داوا دەکات لێپرسینەوە لە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بکرێت لەسەر ڕادەستکردنەوەی پەنابەرێکی کوێتی بە دەسەڵاتدارانی کوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی نووسراوەکەی نیسان زایر، ڕادەستکردنەوەی پەنابەرێکی سیاسی بەپێی بڕگەی دوو لە ماددە 21ی دەستوور سەرپێچی یاساو دەستووری عێراقییە کە تێیدا هاتووە: "مافى پەنابەرى سياسى لە عێراقدا بە پێى ياسا ڕێكدەخرێت و نابێت پەنابەرى سياسى بدرێتە دەست لايەنى بيانى يان بەزۆر بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەى كە بە جێى هێشتووە".
شێوازی جێبەجێکردن: پاڵپشت بە واژۆی ژمارەیەک پەرلەمانتار کە هاوپێچی نووسراوەکە کراوە، پەرلەمانتارەکە لەسەر ئەو بنەمایە داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە لێپرسینەوە لە وەزیری ناوخۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






