وەزارەتی ناوخۆی عێراق: نزیکەی 93%ی هاووڵاتییان کارتی نیشتیمانییان دەرهێناوە
- عێراق
- 2025-01-06

تەواوبوونی کارتی نیشتمانی هاووڵاتییان، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، تا سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی 93%ی هاووڵاتییان کارتی نیشتیمانییان دەرهێناوە، جەختیش دەکاتەوە کە بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی چیتر پێویست ناکات هاووڵاتی سەردانی پارێزگا بنەڕەتییەکەی خۆی بکات و لەو پارێزگای تیایدا نیشتەجێیە مامەڵەی بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق لە ساڵی 2015ەوە پڕۆژەی کارتی نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دەستپێکردووە و ئامانجیش لەو هەنگاوە بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە فەرمییەکانە، هاوکات کارتی نیشتیمانی دەشبێتە جێگرەوەی ناسنامە و ڕەگەزنامە و چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مەعموری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەکۆی 45 ملیۆن و 407 هەزار دانیشتووی وڵات، 42 مليۆن و 81 هەزار کەس کارتی نیشتیمانییان دەرکردووە، تەنیا ساڵی ڕابردووش 8 ملیۆن و 848 هەزار هاووڵاتی بوونەتە خاوەن کارتی نیشتیمانی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا ناوەندی کارتی نیشتیمانی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق هەن و هاووڵاتییان دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بەبێ ڕەچاوکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان واتە پێویست ناکات هاووڵاتی سەردانی پارێزگا بنەڕەتییەکەی خۆی بکات و لەو پارێزگای تیایدا نیشتەجێیە مامەڵەی بۆ دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی دەشڵێت، لەمساڵدا خزمەتگوزاریی "کارتی نیشتیمانی لە ماڵەکەت"دا کارادەبێت و ئەو هاووڵاتییانەی ناوی خۆیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی تۆمارکردووە، پێویست ناکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکە دووبارە سەردانی فەرمانگەکان بکەنەوە، بەڵکو بۆیان دەبرێتە ماڵەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






