
پاشماوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە بیابانەکانی سەماوا ، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە بیابانەکانی پارێزگای سەماوا لە باشووری عێراق دەدۆزنەوە کە درێژییەکەی دوو مەتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی ئاسمانی عێراق سەروەرییەکەی لە دەستی خۆی نییە و لە دەست ئەمریکایە، بە دەیان جار ئاسمانی ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە پێشێل کراوە، عێراقیش دان بەوە دادەنێت کە لەڕووی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە لاوازە و هەوڵ دەدەن بۆ ئەمساڵ لە ڕێگەی چەندین گرێبەستەوە پەرە بە توانا سەربازییەکانی بدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی فەرمی بە میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە، هێزێکی هاوبەشی ئەمنی پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە ناوچەی زەهرا دۆزیوەتەوە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای بیابانی سەماوا لە نزیک قەزای سەلمان لە موسەننا.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکه، لێکۆڵینەوه له پاشماوەی فڕۆکەکە دەکرێت بۆ ئەوەی جۆرەکەی بزانرێت، لە ئامانجی فڕینی بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچە بیابانییە بکۆڵدرێتەوە، هاوکات ئەوەش بزانن کە کەی کەوتووەتە خوارەوە و موڵکی چ وڵاتێکیشیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






