لە دهۆک سێ هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران ئامادە دەکرێن
- کوردستان
- 7 کانوونی دووەم

دیمەنێکی ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە دهۆک دەست پێدەکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک ئامادەساز دەکات بۆ کوژاندنەوەی هەزاران پارچە زەوی بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە زەوی زیاتر لە پارێزگای دهۆک بۆ فەرمانبەران ئامادە بکرێت بەڵام پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە، لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان نزیکەی دوو هەزار و 200 پارچە زەوی دابەشکراون، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت زەوی لە دەرەوەی پارێزگاکە دابین بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتییی شارەوانییەکانی دهۆک بە ئاڤای گوت، "لە سنووری فایدە سێ هەزار پارچە زەوی لە قۆناغی کۆتایی کوژاندنەوەدان و لەماوەیەکی نزیکدا ئامادە دەبن، بەڵام دابەش ناکرێت تا ژمارەکە زیاتر دەبێت ئینجا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت."
ئەمەش بزانە: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دەست پێبکات و لە سنووری دهۆک هەشت بۆ 10 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک مامۆستای گرێبەست داوای گۆڕینی بڕوانامەکانیان دەکەن