
دیمەنی وەستانی ژمارەیەک بەلەمی گەشتیاری لە کەناراوی مەکۆران، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
کارکردن لەسەر بیرۆکەی گواستنەوەی پایتەختی ئێران لە تارانەوە بۆ شوێنێکی دیکە بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا حکومەتی ئەو وڵاتە شاری مەکۆرانی وەک جێگرەوەی تاران دیاری دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمی سەرچاوە سروشتییەکان و داهات و هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکە، حکومەتی ئێران بە نیازە پایتەختی ئەو وڵاتە لە تارانەوە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازێتەوە کە سەرچاوەی هەمەچەشنی هەبێت.
لێدوانی فەرمی: فاتیمە موهاجەرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، ڕایگەیاند "ئەو شوێنەی کە بیری لێدەکرێتەوە ناوچەی 'مەکۆران'ـە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەکۆران دەکەوێتە باشووری ئێران و لە کەناری کەنداوە. ئێران دەیەوێت بۆ سوودوەرگرتن لە ئابووریی دەریایی پایتەختەکەی بۆ سەر دەریا بگوازێتەوە و بەم شێوەیەش ڕووبەڕووی کێشەکانی ئێستای تاران ببێتەوە، وەک کێشەی پیسبوونی هەوا، قەرەباڵغی و قەیرانی کەمی شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەوش بزانە: نزیکەی سی ساڵە بیرۆکەی گواستنەوەی پایتەخت لە ئێران هەیە و لە سەردەمی مەسعوود پزیشکیانیشدا کاری جیدیتیری لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەغدا ئاوارەکانی دهۆکی لە سەرمای زستان بەجێهێشتووە
- کولتوور
- 35 خولەک لەمەوپێش
کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی تەواوکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی سەر سنووری سووریا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
35 خولەک لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا





