خاوەن مەلیکەکانی گەرمیان دژی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان گردبوونەتەوە
- هەواڵ
- 2025-01-08

دیمەنی گردبوونەوەی بەشێک لە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە بڕیاری سنووردارکردنی هاتووچۆیان ناڕازین. هاتووچۆی گەرمیانیش دەڵێت، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بەدەست نەگەیشتووە.
بابەتی سەرەکی: ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، لە پێش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان خۆپێشاندان دەکەن، ئەمەش دوای هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و قەدەغەی هاتووچۆیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دێت.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی دوو مانگە لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی دەرکردووە و ئێستا هەڵمەتەکە بۆ کۆنترۆڵکردنیان چڕترکراوەتەوە. ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ساڵانی ڕابردوو لەڕێی دەروازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هێنراون و هیچکام لەو مەرجانەیان تێدانییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دایناون.
لێدوانی فەرمی: عەمید موحسین مەنسوور، بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فەرمانی دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نەگەیشتووەتە دەستیان، بەڵام ئەگەر بگات جێبەجێی دەکەن: "ئێمە ناهێڵین بە ئارەزووی خۆیان تەراتێن بەو ئۆتۆمبێلانە بکەن".
لێکەوتەکان: زیاتر لە 60 هەزار لەو ئۆتۆمبێلانە بە قاچاخ و شێوەی نافەرمی هێنراونەتە کوردستان و بە خەڵک فرۆشراون، ئەوانەی ئێستا خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەن داواکارن تۆمار بکرێن، ژمارەیان پێبدرێت یان کۆد. بەڵام لایەنی حکومەت تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی لەوشێوەیەی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
مەهەپە: بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر ئیدارەدانی کۆبانێ گەیشتنە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە






