دیمەنی بۆردوومانکردنی مۆڵگەی داعش لە چیای حەمرین، وێنە: شانەی ئەمنیی عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک، ژمارەیەک پێگەی داعشیان بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوەکە کوژراون.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە ساڵی 2017ـەوە کۆتاییهاتنی داعش وەکو ڕێکخراوێک ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە ماون و هەندێکجار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی عێراق بەئامانج دەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی و بە پشتیوانی هونەریی و زانیاریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەڕێگەی فڕۆکەی ئێف 16ەوە ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک بۆردوومانکراون.
لێکەوتەکان: لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش نەکراوە کە لە حەشارگەکاندا بوون، بەڵام ئاشکرای کردووە کە حەشارگەکان بە تەواوی خاپوورکراون و ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوەکەش کوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق گرووپە چەکدارەکان پابەندی ڕاگرتنی شەڕ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری ئێران نامەیەک بۆ ئیسرائیل دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق گرووپە چەکدارەکان پابەندی ڕاگرتنی شەڕ دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی غازی بەسرە بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە چۆڵ دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجیانی ئێران بە کاتی بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و جێگیر دەکرێن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت