ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و فروان دەکرێت، چەند بەشێکی نوێی بۆ زیاد دەکرێن بە چەندین پسپۆری جیاواز، سەنتەرێکی دڵیشی تێدا دەبێت بۆ گەوران و منداڵان، بۆ یەکەمجاریش لەڕێگای ڕۆبۆت نەشتەرگەری تێدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵگا پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرەرای نۆژەنکردنەوەی 21 بەشی نەخۆشخانەی ڕزگاری، بەڵام پێشوازیکردن لە نەخۆش بەردەوامە، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک پەکی نەکەوێت نەخۆشخانەکەیان دانەخستووە.
لێدوانی فەرمی: د. لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم جۆرە نەشتەرگەریە یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرێت، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا لە وڵاتانی توركیا و سعوودیە هەیە،
ئەو جۆرە ڕۆبۆتە بەكاردێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە گەورەكانی وەك دڵ و شێرپەنجەی پرۆستات و گورچیلە و كۆئەندامی میزەڕۆ و چەندین نەشتەرگەریی دیكەی گەورە. وا بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا ئەم سەنتەرە كارەكانی تەواوبكرێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
سەبارەت بە تێچووی نەشتەرگەری لەم سەنتەرە، د. لاوەند گوتی: تێچووی نەشتەرگەری لە سەنتەرەكە هاوشێوەی تێچووی نەشتەرگەرییەكانی سەنتەری دڵە كە بە نیمچە تایبەت هەژمار دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەلایەن پزیشكێكی نەشتەرگەری پسپۆرەوە، ڕۆبۆتەكە بەرنامەڕێژ دەكرێت، نەخۆشەكە دەخرێتە ژێر دەستی ڕۆبۆتەكە و پزیشكەكە لەڕێگەی دەسكێكەوە هاوشێوەی دەسكی ئاتاری و پلەیستەیشن وردە وردە خەریك دەبێـت و ئیعاز دەداتە ڕۆبۆتەكە، ڕۆبۆتەكەش بە ڕێکوپێکی ئیشی خۆی دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






