نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ساڵی 2024 لە ئێران 901 کەس لە سێدارەدراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-08

دیمەنی ئاڵای ئێران و پەتی لە سێدارەدان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند, لە ساڵی ڕابردوو دا ئێران زۆرترین کەسی لە سێدارە داوە و بەڕادەیەک گەیشتووەتە 901 کەس.
وێنە گەورەکە: ئێران لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی لە سێدارەدانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە بە شێوەیەک 901 کەس لەسێدارە دراون کە 31یان ژن بوون، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند.
لێدوانی فەرمی: لیز ترۆسێل وتەبێژی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: زۆرینەی حاڵەتەکانی پەیوەست بە ژنان پەیوەندییان بە تۆمەتی کوشتنەوە هەیە کە زۆربەیان قوربانی توندوتیژی خێزانی یان هاوسەرگیری پێشوەختە یان زۆرەملێ بوون.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆڵکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین سزای لە سێدارەدان جێبەجێکراوە لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا کە 972 کەس بووە.
ئەوەش بزانە: زۆربەی ئەوانەی سزای سێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە ئەوانەن کە بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان, هۆکاری سیاسی, ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2022 کردووە تۆمەتبار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






