
فڕۆکەیەکی جەنگی هێزی ئاسمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركووك ڕایدەگەیێنێت، لە بۆردوومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقدا جێگری والیی داعش و شەش چەكداری دیكەی پاشماوەكانی ئەو ڕێكخراوە دەكوژرێن.
وێنە گەورەكە: هێزی ئاسمانیی عێراقی ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی لەدژی پاشماوەكانی داعش لە دەوروبەری چیای حەمرین لە پارێزگاكانی كەركووك و دیالە ئەنجامدا و سەرچاوە ئەمنییەكان باس لە كوژرانی 7 تیرۆرستی داعش دەكەن كە یەكێك لە كوژراوەكان جێگری والی بەناوی ویلایەتی كەركووكە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەكی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند:
- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەكانی داعش و مۆڵگەی تیرۆرستان لە دەوروبەری چیای حەمرین کراوە، بە هۆیەوە جێگری والیی داعش لە ویلایەتی كەركووك و شەش لە یاریدەدەرەكانی كوژراون.
- لەنێو تەرمی كوژراوەكاندا، كەسێك دۆزراوەتەوە كە بە (ئەبو عوبەیدە) ناونرابوو، جێگری والی بەناو ویلایەتی كەركووكی ڕێكخراوی داعش بووە.
- دوای خاپووركردنی بارەگایەکی تیرۆرستان، چەكی جۆری ئێم-16 و دووربینی حەراری و دوو بۆمبی دەستی و پشتێنی تەقەمەنی دۆزراونەتەوە لەگەڵ چەندین كەلوپەلی دیكەی لۆجستی بۆ ئەنجامدانی كردەی تیرۆرستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





