وێنەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - لۆگۆی هەسەدە (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد، هێزەکانیان بەشێک دەبن لە سوپای نوێی سووریا و جەختیشیکردەوە لە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە سەبارەت بە داهاتووی سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیدارەی نوێی سووریا وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەستنیشانکرد، دەیەوێت لەداهاتویەکی نزیکدا سەرجەم هێزە چەکدارەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی سووریا هەڵبوەشێنێتەوە و لە ژێر یەک دامەزراوەدا کۆیان بکاتەوە و سوپایەکی نوێی لێ دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند:
- "کاتێک لە ساڵی 2015 هێزەکانی سووریای دیموکراتمان دامەزراند، گوتمان ئەو هێزانە بەشێک دەبن لە سیستەمی بەرگری داهاتووی سووریا، ئێستاش لە پڕۆسەی بنیاتنانی سوپای نوێی سووریا بەشێک دەبین لەو پرۆسەیە".
- "لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا هاوڕاین لەسەر داهاتووی سووریا و ڕێککەوتووین لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی و ئاشتەوایی خاکی سووریا. هاوکات هەر پرۆژەیەک ڕەتدەکەینەوە کە ببێتە هۆی دابەشکردنی خاکی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد





