سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: دەبێت مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕاست بکرێتەوە
- کوردستان
- 2025-01-11
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕووی کردە وەزیر و ئەندام پەرلەمانانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، "دەبێت یەکڕیز بین بۆ پێداگیری لە شایستەی دارایی و مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەگەر یەکڕیز بین هیچ کەس ناتوانێت مافی گەلەکەمان بخوات".
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ساڵە بەغدا بە بیانووی جیاواز گرفت بۆ ناردنی شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان دروست دەکات. لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە هەموو لایەنەکان کرابوو بەشداربن، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری بەشدارییان نەکردبوو.
لێدوانی فەرمی: لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وتی، کاری لە پێشینەیی خۆتان وەک وەزیر و پەرلەمانتار جێبەجێ بکەن. ڕاستە هەریەکەتان سەربە لایەنێکی سیاسین، ئەرکی سەرەکیتان ئەوەیە بەرگری لە شایستە داراییەکانی کوردستان بکەن. چەندین کێشەی دیکە هەن پێویستە داکۆکیان لێ بکەن، لەوانە ناوچە دابڕێنراوەکان و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەسەر یەکڕیزی لایەنەکان کردەوە، ئەمەشی وت، نابێ بکەونە ژێر هیچ کاریگەرییەکی سیاسی، دەبێت سەرنجتان لەسەر ئەوە بێ، هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری پارێزگاریی لێ بکرێت. ئەو مامەڵەیەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات وەک مامەڵەکردن نییە لەگەڵ پارێزگایەکیش، ئەم پەیوەندییە دەبێت ڕاست بکرێتەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: دەمانەوێت ساڵی 2025 کێشەکان چارەسەر بکرێن، خەڵکی هەرێمی کوردستان شایستەی ئەو زوڵمە نییە. لە هەموو ئاستەکان دەبێت هەوڵی چارەسەر بدرێت و پەیوەندییەکی تەندروست دروست بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە میونشن کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران پرسێکی ناوخۆییە






