ڕێباز حەملان: نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پرسی مووچە لەگەڵ ئێمە هاوڕان
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم
وێنەی هەوراز گوڵپی، بێژەری گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا میدیا - ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق باس لەوە دەکات، کە هەموو لایەنە سیاسییەکان بە نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵیشەوە هاودەنگ و هاوهەڵوێستن بۆ پرسی مووچە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 11-1-2025، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری بەشێک لە نوێنەران و بەرپرسانی کورد لە بەغدا سازکرا، تێدا پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکان و پێشێلکردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تاوتوێ کرا، جەخت لە یەک هەڵوێستی کورد لەوبارەیەوە کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند:
- هەرچەندە یەکگرتوو، کۆمەڵ، نەوەی نوێ بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد، بەڵام پەیوەندیان بە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان کردووە، پێیان ڕاگەیاندووە کە لە پرسی مووچەدا هاوڕا دەبن.
- جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی لە کۆکردنەوەی هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان و چوونە لای محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، بۆ ئەوەی فشارێک دروست بکرێت، تاوەکو ئەم کێشانە بەردەوام نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری نوێ لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات






