پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: دەبێت بە یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکرێت
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیران بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیر و نوێنەرانی فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا بەڕێوەچوو، بەڵام نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ بەشداریان تێدا نەکرد، پەرلەمانتارێکی یەکگرتووش دەڵێت، پێموایە هەمیشە بە یەکڕیزی توانراوە دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنرێت.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوە چارەنووسسازەکەی ڕۆژی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بوو بە پرسی مووچەی مووچەخۆران و بودجە و پێشێلکارییە دەستوورییەکانی بەغدا کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات، دوا بەدوای کۆبوونەوەکە چەندین پەیامی تایبەت ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵکران و بڕیارە نوێنەرانی کوردیش ئەو ڕاسپاردانە پێشکەش بە کاربەدەستانی ناوەند بکەن.
لێدوانی فەرمی: دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، لەمبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- گرنتی بۆ شایستە داراییەکانی کورد دروست نەبووە، تاوەکو هەرێمی کوردستان سەقامگیری ئابووری و ئیداری بەخۆیەوە ببینێت.
-ئەو کێشانەی لە هەرێمی کوردستان هەبوون بۆ بەغدا گواسترایەوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر پێگە و سەنگی کورد دروست کرد.
- پێویستە بە یەک پاکێجی هاوبەش و بە یەک تیم مامەڵە لەگەڵ بەغدا و دەرەوە بکرێت، هەروەها بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان کار بکرێت.
-پێموایە هەمیشە بە یەکڕیزی توانراوە دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنرێت، بەڵام بەهۆی تەفرەقەوە زۆر جار دەستەکەوتەکانمان لەدەست داوە و سەنگی کوردیش لاواز کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا