لە سووریا گۆڕستانێکی بە کۆمەڵ دەدۆزرێتەوە کە تەرمی هەزاران کەسی تێدایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-12

دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سووریا، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی سووریا، گۆڕستانێکی بەکۆمەڵ لە شارۆچکەی خان عەسەل لە دەورووبەری شاری حەلەب دەدۆزنەوە کە بە هەزاران تەرمی تێدا بووە و مێژووەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2012ەوە و دوای دەستپێکردنی شۆڕش دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دواتر بەرپابوونی جەنگی ناوخۆ لە سووریا، هێزە ئەمنییەکانی سووریا گرتووخانەکانی ئەو وڵاتەی پڕکردبوو لە خەڵکی بێتاوان و بە هەزاران کەسیش بەهۆی برسییەتی و ئەشکەنجەدانەوە گیانیان لەدەستداوە و لە گۆڕی بە کۆمەڵدا شاردراونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تاوەکو ئێستا پێنج گۆڕی بە کۆمەڵ لە شاری حەلەب دۆزراونەتەوە، یەکێکیان لە شارۆچکەی خان عەسەلە و 20 هەزار تەرمی تێدا بووە.
زانیاریی زیاتر: لە یەکێکی تر لە گۆڕستانەکانی حەلەبی نوێ تەرمی حەوت هەزار کەس دۆزراوەتەوە، هاوکات لە گۆڕستانی نەقیرەین نزیکەی هەزار و 500 تەرمی دیکە دۆزراونەتەوە کە مێژووی ناشتنەکەیان دەگەرێتەوە بۆ سێ مانگ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە کە کۆتا ناشتنی تێدا کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دۆزینەوەی گۆڕەکان ئێستا پاسەوانیان بۆ دابینکراوە تاوەکو لیژنەیەکی نیودەوڵەتیی بێن بۆ پڕۆسەی پشکنین و ناسینەوەی تەرمەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






