
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پشتیووانی خۆی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لوبنان ڕاگەیاند و بڕیاریشە بەمزووانە سەردانی بەیرووت بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی ئێلیزێ ڕایگەیاند، ''ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری نوێی لوبنان ئەنجامدا، تیایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پێی ڕاگەیاند بەمزووانە سەردانی بەیرووت دەکات''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیا لوبنانییەکان لەبارەی وادەی سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنساوە بڵاویانکردووەتەوە، ''ماکرۆن هەفتەی داهاتوو سەردانی بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەکات''.
بۆچی گرنگە: فەرەنسا هاوپەیمانێکی سەرەکی لوبنانە و لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی باشووری لوبنان پشتیووانی خۆی بۆ لوبنانییەکان دووپاتکردووەتەوە، چەندین جاریش شاندی فەرەنسا لە سەروبەندی هێرشەکانی ئیسرائیل سەردانی لوبنانیان کردووە.
باکگراوند: دوای دوو ساڵ لە بۆشایی سیاسیی دواجار کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری وڵات لە 9-1-2025 بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژەنەڕاڵ جۆزێف عەون، فەرماندەی سوپا وەک سەرۆکی لوبنان بۆ ماوەی ماوەی شەش ساڵ هەڵبژێردرا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






