بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 2025-01-12

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکارییە خێراکان، بە تایبەت لە سووریا، سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبنەوە. هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکەن کە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت و سوودانیش بەشدار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە بەغدا بە ئاڤای گوت: لە کۆبوونەوەکەدا باسی ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و دۆخی سووریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت کە بێگومان کاریگەرییان لەسەر عێراقیش دەبێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی باسی مووچە و بودجە ناکرێت و بەگشتی باسی بابەتەکان دەکەن، واتا ناچنە ناو وردەکارییەکانەوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت ئەگەر دەرفەت هەبێت نێچیرڤان بارزانی پەیامی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە و بودجە بە لایەنەکان دەگەیێنێت، کە هیچ یەکێک لە ڕێککەوتنەکان وەکو خۆیان جێبەجێ نەکراون، تەنانەت ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێراقیش کە سوودانی سەرۆکایەتیی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





