پەرلەمانی عێراق لەبارەی نەوتی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
- عێراق
- 2025-01-13

دیمەنی دەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ نۆ پڕۆژەیاسا دەکات، کە دیارترینیان خوێندنەوەی دووەمە بۆ هەمواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوکردووەتەوە، دیارترین بڕگەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای تەندروستی دەروونی، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و پاراستنی مافی کەمینەکانە.
بۆچی گرنگە: هەر لەو کۆبوونەوەیەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق دەکرێت و ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەموار دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






