پەرلەمانی عێراق دوو ساڵ تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی درێژکردەوە
- عێراق
- 13 کانوونی دووەم
دیوی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق - لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ دەدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 8-1-2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا دوو ساڵ تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق درێژبکرێتەوە. ئەمڕۆش پەرلەمانی دەنگی لەسەر ئەو درێژکردنەوەیەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ درا.
لێدوانی فەرمی: ئەوکاتەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا دوو ساڵ تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژبکرێتەوە. د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: لەسەر داوای زۆربەی هێز و لایەنە سیاسییەكان، ماوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تاوەکو دوو ساڵی دیکە درێژکرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 07-01-2025، تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق كۆتاییهات، ئەمەش لە كاتێكدایە کە بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بە یەکێک لە هەڵبژاردنە گرنگەکان ناوزەندی دەکەن، بۆیە زۆرینەی هێز و لایەنە سیاسییەكان كۆكبوون لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمیسیۆن.
باکگراوند: بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسیەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
MEPS دەرگای زیاتر بە ڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە






