فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ چەکی پارەی بەڵێندەران و دامەزراندنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی دووەم

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
نزیکەی هەزار هاونیشتمانی چەکی پارەیان لە بەڵێندەران کڕیووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکانیان وەرنەگرتووە. هاوکات دامەزراندنی 500 کەس لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە فەرمانیان بۆ درنەچووە. ئاڤا بەدواداچوون بۆ هەردوو کێشەکە دەکات.
وێنە گەورەکە: هەموو شەوێک لە هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ـی ئاڤا میدیا، لە "فایلی خەڵک" چەند کێشەیەک بەداداچوونیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەمشەو بەدواداچوونمان بۆ دوو کێشە کردووە. یەکێکان پەیوەستە بەوانەی چەکی بەڵێندەرانیان کڕیوەتەوە و تا ئێستا لە بانکەکان پارەکەیان بۆ خەرج نەکراوە. ئەوەی دیکەیان، بەدواداچوونە بۆ فەرمانی بەگرێبەست بوونی 500 کەسی هەڵەبجە.
خستنەڕوو:
- نزیکەی هەزار هاونیشتمانی لە ساڵانی 2014 و 2015 چەکی پارەیان لەو بەڵێندەرانە کڕیوەتەوە کە پارەیان لای حکومەت بووە، چەکەکانیش مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە و دەستاودەستیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو چەکانە لەلایەن بانکەکانەوە پارەکانیان خەرج نەکراوە، بەهۆی کێشەی دارایی لە ساڵانی ڕابردوو.
- ساڵی 2024 کاتێک سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد، یەکێک لە داواکارییەکانی ئیدارەی ئەو پارێزگایە دامەزراندنی 500 کەس بوو بە گرێبەست، بەڵام تا ئێستا فەرمانیان بۆ دەرنەچووە.
چارەسەر:
- بۆ کێشەی ئەو هاونیشتمانیانەی چەکی بەڵێندەرانیان کڕیبووەوە. پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی کرد و سەرچاوەیەکی باڵا لەو وەزارەتە بە ئاڤا میدیای وت، ئەم بابەتە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەیە و دەبێ چاوەڕێ بکرێت تاوەکو بڕیارێک دەردەچێت.
- بۆ کێشەی ئەو 500 کەسەی بڕیارە وەک گرێبەست دابمەزرێن، لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕاژە قسەمان کرد، پێیان وتین: هەموو ڕێکارە یاساییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بە کێبڕکێ تەواو کراوە، ئەوانەی بە پۆینت لە پێشتربوون پلەیان پێدراوە، زیاتر لە مانگێکیشە نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لەوێ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.
ئەنجام:
سەبارەت بە گرفتی 500 کەسەکەی هەڵەبجە، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە نووسراوی ژمارە 23 لە 28-11-2024 بابەتی گرێبەستەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئاراستەی دیوان کراوە و بەمزووانە بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزیری کشتوکاڵی عێراق: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گامێشەکان سنووردارە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی: هیچ کامێرایەکی تیژڕۆیی لانەبراوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 93 داواکاری گشتی وڵاتەکەی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە ئەزهەری کوردستان 53 فەقێ مۆڵەتی مەلایەتییان وەرگرت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری كارەبا: تا ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
17 شوبات
دوو هاوسەر لە هێرشی "ڕەوە گورگێک" لە گۆمی فيڵاو ڕزگار دەکرێن
16 شوبات
48 کوڕ و کچی کارمەندی دەرمانخانەیەکی هەولێر ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن
16 شوبات
پۆڵەندا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە بۆ کڕینی زێر
16 شوبات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی یاساییبوونی پڕۆژەی هەژماری من دووپات دەکاتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری بانکی ناوەندیی: هەڵاوسان بۆ 3% دابەزیوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان: هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی لەبارەی مووچە جێبەجێ کردووە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی هەژماری من لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی: پێشوازی لێدەکەین
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە؟