
دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سایلۆی هەولێر جووتیارانی سنووری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی یەکشەممە چەکی پارەی جووتیاران بەشێوەی زنجیرە دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمی ڕادەستی بەغدا کردووە، لەو بڕەش زیاتر لە 120 هەزار تۆن گەنمی هی سنووری پارێزگای هەولێر بووە.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر بە ئاڤای وت: ئەو جووتیارانەی لە زنجیرەی (1001) تا (1163) گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، ڕۆژی یەکشەممە 19-10-2025 چەکی پارەیان بەسەردا دابەش دەکرێت، دەتوانن لە بانکی TBI پارەکانیان وەربگرن.
بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ڕایگەیاند: بڕیاروایە پێش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام هێشتا هیچ نووسراوێکی فەرمیمان لەمبارەیەوە بۆ نەهاتووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو جووتیارانەی 50 تۆن گەنم، یان کەمتریان ڕادەستی سایلۆ کردبێت، ئەوا دەتوانن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بەڵام ئەو جووتیارانەی زیاتر لە 50 تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردبێت، لە قۆناغەکانی دیکەی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە، چەکی پارەیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ تەنیا لە سایلۆی هەولێر و کۆیە نزیکەی سێ هەزار و 900 جووتیار گەنمیان ڕادەست کردووە، کۆی گشتیی گەنمی وەرگیراو زیاتر لە 120 هەزار گەنم بووە.
ئەمەش بزانە: کۆی گشتیی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری هەولێر 97 ملیار دینارە، تاوەکو ئێستا 25 ملیار بە دوو قۆناغ وەرگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




