مووچەی مانگی هەشت، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشت تەواوکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی بڕیاری سوودانییە تاوەکو شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە تاوەکو بەغدا پابەندبێت بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەداوە، هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەدایە تاوەکو دوای ئەوە داهاتنی ناوخۆ بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ئامادەکراوە، ئەگەر ئەمڕۆ سوودانی نووسراوی خەرجکردنی پارەکە دەربکات ڕاستەوخۆ پارەکە بە کاش دەبەینە لقی هەولێری بانکی ناوەندی و بۆ بەغدای دەنێرین.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە، هەرکات پارەکە بگات لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان دابەشدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشت لە بەغداوە، بەرپرسێکی حکومەتی عێراق دەڵێت: ئەگەری هەیە ئەمڕۆ نووسراوی خەرجکردنەکەی بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سوودانی بڕیار لە خەرجکردنی پارەی مووچە بدات، بەڵام بڕیارەکەی نەدا و دواکەوت بۆ ئەم هەفتەیە، بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، نووسراوی فەرمی خەرجکردنی مووچە دەربکات، وێنەی نووسراوەکە بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و لەدوای ئەوەش ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەستپێدەکات.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لەدوای ناردنی پارەی مووچەی مانگی هەشت هەنگاوەکان بۆ ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات.
پێشتریش ئومێد سەباح بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و 120 ملیار دینار بۆ مانگی نۆ ئامادەیە و هەرێمی کوردستان وەک پابەندی خۆی ئامادەیە بینێرێت بۆ بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق: بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
تمەن نرخێکی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کرد





