بانکە تایبەتەکانی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەرجی قورس دەبنەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیکی بانک
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، نیوەی بانکە تایبەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی داخستندان، ئەمەش بەهۆی داواکاری و مەرجە سەختەکانی ئەمریکا و پرۆسەیەکی گشتگیری چاکسازییەوە دێت. ئەم پرسە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی خاوەنی هەژماری بانکی، ڤیزاکارد، یان ماستەرکاردن لەم بانکانەدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا 93 بانک هەن، کە 42 ـیان تایبەتن، ئەمریکا داوا دەکات تەنیا 18 بۆ 20 بانکی تایبەت بمێننەوە، لەگەڵ پێنج بانکی دیجیتاڵی، ئەمەش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کە بۆ هەر 2.5 ملیۆن کەسێک بانکێکی تایبەت دیاری دەکات.
لە کۆی 42 بانکی تایبەت، تەنیا دوو بۆ سێ بانکیان بە "سەلامەت" دادەنرێن و خاوەندارییەتییان بۆ حیزب و سەرکردەی سیاسی ناگەڕێتەوە، بەڵکو هی بازرگانانن، بەڵام مەترسییەکە لەسەر هەموویانە، چونکە مەرج نییە ئەو سێ بانکەش بتوانن هەموو مەرج و پێوەرەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاری دارایی ئەمریکی "ئۆلیڤەر وایمان" کردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە. کۆمپانیاکە دوێنێ هەینی لە واشنتن، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بانکی فیدراڵی ئەمریکا و بانکی جی پی مۆرگان کۆبووەتەوە و ڕاپۆرتێکی لەبارەی بانکەکانی عێراقەوە پێشکەش کردووە. کۆمپانیاکە دەڵێت بانکەکانی عێراق لە مانگی ڕابردووەوە دەستیان بە چاکسازی کردووە و دووپاتی دەکاتەوە کە پابەندبوون بە پێوەرەکان دەبێتە هۆی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر و متمانەی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی بانکی عێراق تا ساڵانی 2026 بۆ 2028. پێشبینی دەکرێت قەبارەی کەرتی بانکی لە عێراق تا ساڵی 2035 بگاتە زیاتر لە 60 ملیار دۆلار.
مەرجەکان: ئۆلیڤەر وایمان داواکاری و مەرجی قورسی لەسەر بانکەکانی عێراق داناوە. لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازیدا، پێنج بانکی عێراقی لە پرۆسەکە کشاونەتەوە بەهۆی نەتوانینیان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان، بەمەش ناچار دەبن خۆیان هەڵبوەشێننەوە. واتە تەنیا 37 بانک ماونەتەوە، کە 18 ـیان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان.
داواکاری فەرمی: هەر بانکێک پێویستە ساڵانە 2.4 بۆ 2.5 ملیۆن دۆلار (240 بۆ 250 دەفتەر) بە کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمان بدات لە بەرامبەر ڕاوێژکاری بۆ چاکسازی. ئەمە لە کاتێکدایە کە داهاتی بانکەکان ساڵانە لە 60 هەزار دۆلارەوە تا 240 هەزار دۆلار دەستپێدەکات.
٠ پێویستە هەر بانکێک 7 بۆ 10 خاوەنی باشی هەبێت (شەریک).
٠ بانکەکە شارەزایی و ئەزموونی زۆری هەبێت.
٠ سەرمایەی بانکەکە زۆر بێت، دەوڵەمەند بێت و موڵک و ماڵی باشی هەبێت.
٠ بانکەکە سیاسی نەبێت و سەربە هیچ حیزب و سەرکردەیەکی سیاسی نەبێت.
٠ دەبێت کۆمپانیایەکی زلهێزی تۆمارکراو بێت، بودجەی دارایی گەورە بێت، هەڵسەنگاندنی بۆ کرابێت و یەکێک بێت لە ڕیزبەندی چوار بانکی گەورەی جیهان.
٠ پێویستە هەژماری بانکی نێودەوڵەتی هەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی پسپۆرێکی بانکی کە ئاگاداری وردی بابەتەکەیە، تەنیا پێنج بۆ شەش بانکی عێراقی ئەم مەرجانەیان تێدایە.
تەنیا 36 مانگ (سێ ساڵ) مۆڵەت بۆ بانکەکان دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە، کە ڕەنگە بۆ 48 مانگ (چوار ساڵ) درێژ بکرێتەوە. دوای ئەم ماوەیە، پێشبینی دەکرێت نیوەی بانکەکان دابخرێن. هەر کەسێک هەژماری بانکی، ڤیزە کارد، یان ماستەر کاردی لەو بانکانەدا هەبێت، پێویستە بیگوازێتەوە بۆ بانکەکانی تر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
42 خولەک لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
48 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
2 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی چەکی پارەی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەردەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆكار و وردهكاریی سزاكانى ئهمریكا بۆ سهر عێراق ئاشكرا دەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمیلە گەردی: 98%ـی خەڵكی عێراق متمانەیان بە سیستمی بانكی نییە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی حکومەت: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 کردووە