دیمەنێک لە سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی یەکێتی بۆ لای یەکگرتوو
ئاڤا نیوز
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەجیا لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشییان پێکەوە کارکردنی هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو، بەشێک لە لایەنە براوەکان بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم سەردانی یەکتریان کردووە، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی تازە بەردەوامە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە لە پیرمام، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کرد بە سەرۆکایەتی دكتۆر ھادی عەلی، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی، هاوكات هەر ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش سەردانی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامییان كرد و ئەوانیش لەلایەن هادی عهلی، یاریدهدهری ئهمینداری گشتی ئەو حیزبە پێشوازییان لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەریەكە لە ماڵپەڕی فەرمی پارتی و یەكگرتوو بڵاویان کردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەکان، گفتوگۆکراوە دەربارەی پێكەوە كاركردنی لایەنە سیاسییە کوردییەکان و پاراستن و بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانیش لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە، هەروەها گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەش باس كراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە خاوەنی 7 کورسییە، هەرچەندە پێشتر ڕایانگەیاندبوو بەشداری ناکەن و وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، دوای کۆنگرە چاوەڕێی سەرکردایەتیی نوێی یەکگرتوو دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدەن كە ئایا بەشداری حكومەت دەكەن یاخود بەهەمان هەڵوێستی پێشوویان دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
حەماس ڕازی بوو بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو عومرەکارەی بە ڕێگەی وشکانی گەڕاوەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون