ئیسرائیل ئامادە نییە تەرمی یەحیا سینوار ڕادەست بکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کانوونی دووەم

یەحیا سینوار، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی حەماس و ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتن لە پێناو ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستی غەززە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئامادەنین تەرمی یەحیا سینوار، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕادەست بکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، تەلئەڤیڤ ئامادەنییە تەرمی یەحیا سینوار، بەرپرسی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕادەستی بزووتنەوە فەلەسینییەکە بکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل ڕایگەیاند: "تەرمی سینوار لە چوارچیوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان ڕادەست ناکاتەوە". ئیسرائیل دەشڵێت، "ئەمە هەرگیز ڕوونادات''.
ئەمەش بزانە: لە دوای کوژرانی یەحیا سینوار، بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاند: ''کوشتنی یەحیا سینوار سەرەتای دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە بەبێ حوکمڕانی حەماس بەسەر کەرتی غەززە''.
باکگراوند: ڕۆژی 17-10-2024، یەحیا سینوار، بەرپرسی پێشووی مەکەتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئیسرائیلدا لە شاری رەفەحی باشووری کەرتی غەززە کوژرا، دوای کوژرانیشی تەرمەکەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گواسترایەوە بۆ ناو ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە کانێکی وڵاتی کۆنگۆ 32 کەس گیانیان لەدەستدا
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە
- هەواڵ
- 15 تشرینی دووەم
دیمەشق بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج






