ئاڤا نیوز
عێراق دوای ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدان، دواجار لە ڕۆژی دووشەممە، هەمواری یەکەمی بۆ یاسای پاسپۆرت کرد، کە دەبێتە هۆی پێدانی پاسپۆرتەکە بە بەرپرسەکان تا هەتایە.
لێدوانی فەرمی: سەگڤان سندی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای پاسپۆرتی ژمارە 32ی ساڵی 2015 پەسەند کرد کە بە مەبەستی ڕێکخستنی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسییە بۆ بەرپرسانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی یاساکە پاسپۆرتی دیپلۆماسی ئەدرێت بە سەرۆککۆمار و مناڵەکانی، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان ژن و ماڵ و منداڵیان، لەگەڵ وەزیرەکان و دەسەڵاتی دادوەریش، بەڵام ئەبێ مناڵەکانیان تەمەنیان لەهەژدە ساڵ کەمتر نەبێت. ئەم پاسپۆرتە دیپلۆماسیەش پێیان ئەدرێت تا هەتایە.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی "هێنڵی ئاند پارتنەرز" کە ڕێزبەندی بۆ بەهێزیی پاسپۆرتی وڵاتان دەکات لەسەر بنەمای ئەوەی هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتە دەتوانن گەشتی چەند وڵات بکەن بێ ڤیزا، بەپێی ئامارەکە عێراق دووەم خراپترین پاسپۆرتی عەرەبیی هەیە و ڕیزبەندییەکە بەم جۆرە بوو:
- هەڵگرانی پاسپۆرتی سووریا دەتوانن گەشتی 27 وڵات بێ ڤیزا بکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراق تەنیا گەشتی 31 وڵاتیان بێ ڤیزا دەکرێت.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی یەمەن 33 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی سۆماڵ 35 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی لیبیا 40 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی فەلەستین 40 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی سوودان 43 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی لوبنان 45 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی جیبۆتی 49 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
- هەڵگرانی پاسپۆرتی میسر 52 وڵات بێ ڤیزا دەکەن.
ئەوەش بزانە: لە ساڵی 2023 لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد لە 32 هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ بەرپرسان دەرکراوە کە 10 هەزاری بۆ ئەو کەسانە بوو لە کەرتی دیپلۆماسی کار ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 3 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم و خەزعەلی داوای خێراکردنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت دەکەن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






