بەریتانیا بە هاوکاری ئەنجوومەنی ئاسایش سێ قاچاخچی کورد لەسنووری سلێمانی دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 2025-01-14

دیمەنی ئەو هێزەی لە سنووری سلێمانی ئەو سێ قاچاخچییەیان دەستگیرکرد، وێنە BBC
ئاڤا نیوز
سێ تۆمەتبار کە بەشێک بوون لە تۆڕێکی جیهانی قاچاخچێتی بە مرۆڤ بۆ گواستنەوەی کۆچبەران لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەریتانیا و ئەوروپا لە لایەن بەریتانیا و بەهاوکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەریتانیا بۆ جێبەجێکردنی یاسا ڕایگەیاند، بە هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سێ کەسیان بە تۆمەتی قاچاخچیتی بە مرۆڤەوە لە سنووری سلێمانی دستگیرکردووە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە، ئەو سێ کەسە پەیوەندییان بە هەمان تۆڕی ئامانج حەسەنزادە سزای 17 ساڵ زیندانیکردنی لە بەریتانیا بۆ دەرکرا، ئەوەش لەسەر ئەوەی کۆچبەری بە نایاسایی بە بەلەمی بچووک بە نۆکەندی ئینگلیزدا گەیاندووەتە بەریتانیا.
ئەمەش بزانە: یەکێک لەو دەستگیرکراوانە پیاوێکی تەمەن 38 ساڵە کە تۆمەتبارکراوە بە کارکردن لەگەڵ تۆڕی قاچاخچێتی بۆ ڕێکخستنی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ یۆنان و ئیتاڵیا بە بەکارهێنانی دەیان بەلەمی بچووک.
تۆمەتباری دووەم خاوەنی کۆمپانیایەکی حەواڵەیە و تەمەنی 40 ساڵە و تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی لە بری حەسەنزادە.
تۆمەتباری سێیەم تەمەنی 30 ساڵە، بە تۆمەتی نێوەندگیری ئەو گرووپە کاری کردووە بۆ کۆکردنەوەی کۆچبەران بۆ گواستنەوە لەلایەن ئەو تۆڕە.
قووڵتر: هەر سێ تۆمەتبارەکە خەڵکی شاری سلێمانی بوون و لە نێوان 8 - 12ـی ئەم مانگە دەستگیرکراون.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ژیان بۆ حەسەکە و قامیشلۆ دەگەڕێتەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
56 خولەک لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 200 هەزارەوە بۆ 50 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە جەختیان لە پاراستنی ڕۆژئاوا کردەوە



