
ئاڤا نیوز
لە دوای خولێکی گرنگی وتووێژەکان، جیهان چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان دەکات و کاربەدەستانی فەلەستین و ئیسرائیلیش پێشبینی دەکەن لەچەند کاتژمێری داهاتوو ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕابگەیێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسەکانی هەواڵ وردەکارییەکانی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیلیان بڵاو کردووە کە چەند قۆناغێک لەخۆ دەگرێت:
قۆناغەکانی ڕێککەوتنەکە:
ڕێککەوتنەکە لە سێ قۆناغ پێکهاتووە، هەر قۆناغێک 42 ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام ئیسرائیل دەیەوێت لە دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە سنوورداربکات بۆ دوو قۆناغ، بەپێی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە کە دەستی ئاژانسی ئەنادۆڵ کەوتووە.
* قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە کە پێی دەگوترێت "قۆناغی مرۆیی" چاوەڕوان دەکرێت 33 دەستگیرکراوی ئیسرائیلی زیندوو و مردوو ئازاد بکرێن کە ژن و بەتەمەن و نەخۆش لەخۆ دەگرێت و سوپای ئیسرائیلیش لە زۆربەی ناوچانەی کۆنترۆڵی کردوون لە غەززە دەکشێتەوە.
به گوێرەی ڕێککەوتننامەکه کاروانی ئازادکردنی یەکەم زیندانیانی ئیسرائیلیە، کە له قۆناغی یەکەمدا له ڕۆژی حەوتەمی ئاگربەست دەبێت و لە بەرامبەر هەر سەربازێکی ئیسرائیلی، 50 دەستگیرکراوی فەلەستینی ئازاد دەکرێن کە 30 کەسیان بە زیندانی هەتاهەتایی و 20یان بە زیندانی درێژخایەن سزا دراون.
بۆ هەر ژنێک یان بەساڵاچووێکی ئیسرائیلی، 30 دەستگیرکراوی فەلەستینی لە چین و توێژە جۆراوجۆرەکان، لەوانە مێردمنداڵ، نەخۆش و ژن ئازاد دەکرێن.
* قۆناغی دووەم کە لە ڕۆژی 16ی دەستپێکردنی رێککەوتنەکە دەست پێدەکات و تیشک دەخاتە سەر گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکەوتنێکی گشتگیر بۆ سەرجەم زیندانییەکان لە غەززە و ئازادکردنی ئەو گەنج و سەربازانەی کە ماونەتەوە. ڕێککەوتن لەسەر قۆناغی دووەم دەبێت پێش کۆتاییهاتنی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بکرێت.
* قۆناغی سێیەم و کۆتایی، ڕێکخستن و پلانی درێژخایەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە دەگرێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەم ئێوارەیە کەناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی چوارشەممە گفتوگۆی بەپەلە لەگەڵ شاندی ئیسرائیل لە قەتەر و هاوکات سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان دەکات.
لەلایەکی دیکە: کەناڵی 12ی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە کابینەی جەنگیی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکە، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت ڕێککەوتنەکە یەکشەممەی داهاتوو جێبەجێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی هەواڵی والا-ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، پێشکەوتن لە دانوستانەکانی دەوحە لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان بەدی هاتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەکی فەلەستینیش بە کەناڵی کان-ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، لە گفتوگۆکانی قەتەر بەرەوپێشچوون بەدیهاتووە و پێدەچێت تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکە واژۆ بکرێت و لە ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژیشدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، لە دوا خولەکەکاندا حەماس داواکارییەکی نوێی زیاد کردووە، حەماس نارازییە لەوەی لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستدا ڕێڕەوی فیلادلفیا کە دەکەوێتە سنووری نێوان میسر و غەززە لەژێر دەستی ئیسرائیل بمێنێتەوە، ئیسرائیلیش سوورە هەر لە دەستی خۆیدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم وەرز لەسەریەک ئاڤا بە پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- ڕاپۆرت
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر و بەغدا و تاران کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی مالیکی و سەرۆککۆمار دەکرێن






