
ئاڵای وڵاتی بەریتانیا و عێراق
ئاڤا نیوز
ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە میانی سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ژمارەیەک ڕێککەوتنی تایبەت کاری بە قاچاغچێتی بە مرۆڤ و ئاسایشی سنوورەکان واژوو کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە قاچاغچییەکان لە ڕێگەی سنوورە ئاوییەکانی فەرەنسا دەیان کۆچبەر دەبەنە بەریتانیا و ئەو وڵاتەش دەیەوێت ڕێگری لە لێشاوی هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی بگرێت و ڕێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەو مەبەستە واژوو کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەندەکانی ڕێککەوتنەکە کە لەنێوان عێراق و بەریتانیا سەبارەت بە قاچاخچێتی و دۆسیەی کۆچبەران واژۆکراوە بەمشێوەیە:
- بەریتانیا و عێراق پابەندن بە هەماهەنگیکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاغچێتی و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان.
- بەریتانیا پابەندە تاوەکو 300 هەزار پاوەند بداتە عێراق بۆ ڕاهێنانی جێبەجێکردنی یاساکان لە بواری ئاسایشی سنوورەکان، هاوکات ڕاهێنانەکە لەسەر تاوانی کۆچبەری ڕێکخراو و ماددە هۆشبەرەکان دەبێت.
- حکومەتی بەریتانیا 200 هەزار پاوەند دادەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیریکردن لە پڕۆژەکانی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و ئاسایشی سنوورەکان.
- بەریتانیا و عێراق هاوکاریی یەکدی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژ بە تاوانە ڕێکخراوەکان، لەوانە تاوانی کۆچبەری ڕێکخراو، ماددە هۆشبەرەکان، کۆیلایەتی، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و مامەڵەی دارایی نایاسایی.
- بەریتانیا و عێراق ڕێککەوتن لەسەر گەراندنەوەی ئەو کەسانی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە.
زانیاریی زیاتر: ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە پابەندبوونی بەریتانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقە بە یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی، هەروەها پابەندبوونیان بە ستاندارەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا






