
موسەنا ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لەبارەی داهاتووی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە هەولێر کرا و ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکگرتووش لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان بە پێویست دەزانێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 16-1-2025، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرا، کە چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کراون.
لێدوانی فەرمی: موسەنا ئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەبێت کێشەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دا لەسەر بنەمای دیموکراسی، ڕێزگرتن، ماف، شوناس و خۆبەرێوەبردن چارەسەر بکرێت، هاوکات کێشەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کێشەی ئێمەشە.
موسەنا ئەمین باسی لەوەشکرد، نزیکبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان لە یەکتر هەنگاوێکی گرنگە و گفتوگۆکان بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان پێویستە.
لەلایەکی دیکەوە: فاتیح سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر هەوڵ و ڕێوشوێنێک لەلایەن هەرکەسێکەوە بێت و خزمەت بە دۆزی کورد بکات لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا دا، کە بتوانێت سەقامگیری و ئارامی بۆ کورد دابین بکات، ئەوا بە گرنگی دەبینین.
ئەوەشی گوت، هەر ڕێکار و هەوڵێک دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بباتە پێشەوە، بە ئاڕاستەیەکی دروست و تەندروستی دەزانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەلمۆنیتەر: ساڤایا لە پۆستەکەی ماوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: ڕێککەوتنەکە گەرەنتیی گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ئاوارەکانە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مووچەی 19 هەزار ئافرەت دەبڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی دوو منداڵی بەشداری خۆپیشاندانەکان دەخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن






