
تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتاییهات و دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە درا، ئەوەی پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لیژنەی دارایی بۆ هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، کۆبووەوە بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوە دەنگ لەسەر هەمواری ئەم ماددەیە بدات ئینجا ببرێتە نێو کۆبوونەوەی پەرلەمان.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتاییهات و دەنگدرا لەسەر ئەو پرۆژەیەی تایبەتە بە هەمواری یاسای بودجە کە لەحکومەتەوە هاتووە پەسەند بکرێت بەبێ دەستکاری کردن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی و بە ئامادەبوونی 167 ئەندام پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە دەنگ لەسەر پێنج پرۆژە یاساو خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژە یاسای دیکە بکرێت، یەکێک لەو پرۆژەیاسانەی کە بڕیارە دەنگی لەسەر بدرێت "هەمواری پرۆژەیاسای بودجە"یە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






