بڕیارێکی بانکی ناوەندی "مشتوومڕ" لە کەرتی خانووبەرەی عێراقدا دروستدەکات
- عێراق
- 20 کانوونی دووەم

یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ کڕین و فرۆشتنی موڵک و خانوو و پارەدان لەڕێگەی بانکەوە، "مشتوومڕ" لە کەرتی خانووبەرەی عێراقدا دروستدەکات، شارەزاییەکی ئابووریش دەڵێت، دەبێت یاسای باجی خانووبەرە هەمواربکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 15ی ئەم مانگە بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی دەرکرد، بەگوێرەی بڕیارەکەش لەمەودوا هەر موڵێک نرخەکەی لە 100 ملیۆن دینار بەرەو سەرەوە بێت، دەبێت لەکاتی فرۆشتنیدا پارەدانەکەی لەڕێگەی بانکەوە بێت و چیتر نابێت ئەو مامەڵەیە بە پارەی کاش بکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و ڕاوێژی ئابووری ڕایگەیاند، ئەو بابەتە مشتومڕ و ناڕەزایی دروستکردووە نەک بەهۆی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی، بەڵکو هۆکارەکەی ئەوەیە ئەگەر نرخی ڕاستەقینەی خانووبەرە ئاشکراببێت کاریگەری لەسەر باج دەبێت، بەپێی یاساش دەبێت 20% نرخی فرۆشتنەکە وەک باج بە دەوڵەت بدرێت.
یاسای ئێستای باجی خانووبەرە لە ساڵی 1959 جارێک هەموارکراوەتەوە و 65 ساڵە وەک خۆی کاری پێدەکرێت، مەنار عوبەیدی باوەڕی وایە یاساکە لەگەڵ دۆخی ئێستا ناگونجێت و دەبێت هەموار بکرێتەوە، باجێکی دیکەی گونجاو لەگەڵ دۆخی ئێستای خانووبەرە دیارییبکرێت.
ئەو شارەزایە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە لە باجدا جیاوازی بکرێت لەنێوان موڵکێک کە بۆ نیشتەجێبوون دەکڕدرێت لەگەڵ موڵکێک کە بۆ بازرگانی بەکاردەهێنرێت، هەروەها پێویستە ڕەچاوی دۆخی دارایی هاووڵاتیان و ئامانجی فرۆشتنی بکرێت تا دادپەروەری باج هەبێت و زیان بە هاووڵاتیان و دەوڵەتیش نەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هەڵبژاردنەوە لویس ساکۆ پەیامێک بۆ مەسیحییەکان دەنێرێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 تشرینی یەکەم
هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی "10 تیرۆریست" ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم
سەرۆک لیستێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە