لە هەولێر هەڵمەتی تێکدانی ئەو سەوزانەی بە ئاوی قورس ئاو دەدرێن بەردەوامە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم

یەکێک لەو زەوییانەی کە داچێنراوە بە سەوزە و بە ئاوی قورس ئاو دەدرێت
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بەردەوامە لەو هەڵمەتەی دەستیپێکردووە بۆ تێکدانی ئەو کێڵگانەی سەوزەی لێ دەچێنرێت و بە ئاوی ئاوەڕۆ ئاو دەدرێن.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆی هەولێر چەندین کێڵگەی بەرهەمهێنانی سەوزە هەن و بەو ئاوەڕۆیە ئاو دەدرێن کە پاشماوەی ئاوی قورسی ماڵانانە، بەشی زۆریان دەکەونە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، بەدیاریکراوی ڕێگای نێوان مووسڵ و کەرکووک.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بە ئاڤا میدیای وت، "هەڵمەتی تێکدانی ئەو کێڵگانەی بە ئاوەڕۆ بەرهەمدێن بەردەوامی هەیە، تا یەک کێڵگە مابێت بەردەوام دەبین، لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 500 دۆنم زەوی داچێنراو بە سەوزەی بەرهەمهاتوو لە ئاوی ئاوەڕۆ تێکدراون".
بەوتەی هێمن سەید موراد، لەگەڵ تێکدانی ئەو کێڵگانە چەندین ئامێری دابەشکاریی ئاو دەستیان بەسەرداگیراوە و هەر کێڵگەیەک کە تێکدەدرێت لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت خاوەنەکەی کێیە.
هۆکارە زانراوەکان: ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ژینگەی هەولێر کۆبووەوە، چوار بڕیاردران، یەکێک لە بڕیارەکان تێکدانی هەموو ئەو کێڵگانەیە کە بە ئاوی ئاوەڕۆ بەرهەمدێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ژینگەی سلێمانی 27 کەس بەهۆی ڕاوە ماسییەوە دەستگیر دەکات
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە